بوێری بۆ فێرکردنی کچانی ئەفغانستان
1,278,883 plays|
شەبانە بەسیج-راسیخ |
TEDxWomen 2012
• December 2012
وێنای وڵاتێک بکە کە کچان بە دزییەوە دەچنە دەرەوە بۆ ئەوەی بچنە قوتابخانە، و لە ئەگەری گرتنیاندا رووبەڕووی ئاکامی کوشندە دەبنەوە بەهۆی ئەوەی دەخوێنن. ئەفغانستان بەم شێوەیە بوو لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا، و شوێنەواری مەترسیداریشی لە دوای خۆی بەجێهێشتووە تاوەکو ئەمڕۆ. شەبانە بەسیج-راسیخی تەمەن ٢٢ ساڵ لە ئێستادا قوتابخانەیەک بەڕێوە دەبات تایبەت بۆ کچانی ئەفغانستان. ئەو ئاهەنگ دەگێڕێت و شانازی دەکات بە بڕیاری خێزانەکەی کە باوەریان بە کچەکانیان بووە... و باس لە چیرۆکی یەکێک لەو باوکە بوێرانە دەکات کە رووبەڕووی هەڕەشە ناوخۆیەکان بووەتەوە. (لە TEDxWomen تۆمارکراوە)